جەژنی ئەکیتۆیە
سبەی لە کوردستان پشووی فەرمییە
964+
شۆڕش قادری
بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ کە بۆ سەری ساڵی بابلی ئاشووری – بابلی کلدانی دەگیرێت، سبەی لە کوردستان پشووی فەرمییە.
فەرمانگەی میدیای و زانیاری هەرێم بڵاویکردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە 1.4.2026، بەپێی رۆژژمێری فەرمی حکومەت و بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری – بابلی کلدانی (ئەکیتۆ)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
هاوکات لە دامودەزگا خزمەتگوزارییەکاندا دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت و رۆژی پێنجشەممە 2ـی نیسان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
جەژنی ئەکیتۆ، سەری ساڵی نوێی سومەری – بابلی – ئاشوورییە و ساڵانە بە چالاکی جۆراوجۆر لە هەرێمی کوردستان بەرز رادەگیرێت.