بۆ یەکەمجارە

لە هەڵەبجە  “تۆڕبەندی بەکارخستنی خێرا” بۆ گەنجان و خاوەنکارەکان جێبەجێدەکرێت

964+

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی کار و راهێنانی پیشەیی هەڵەبجە دەڵێت، شارەکەیان دەکەنە پێشەنگ، بەهۆی بەکارخستنی تۆڕبەندێکی خێرا کە بەهۆیەوە گەنجان و خاوەنکاران لەیەکدی نزیک دەکەنەوە، ئەمەش نوێترین مۆدێلی جیهانییە، بەلام لە شارەکەیان یەکەمجارە کاری لەسەر دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەکردووە، ستافەکەیان وەک یەکەمین لایەن لە هەڵەبجە ئەم بیرۆکەیەی کردە واقیع بە مەبەستی شکاندنی بەربەستە تەقلیدییەکان و دروستکردنی پردێکی پەیوەندی راستەوخۆ لە نێوان هێزی کاری لێهاتوو و بازاڕی کاردا.

لە تۆڕبەندەکەدا بەشداربووان دەرفەتێکی زێڕینیان بۆ رەخسا تاوەکو راستەوخۆ تواناکانی خۆیان نیشان بدەن و خاوەنکارانی پارێزگاکەش توانییان لە کاتێکی کەمدا گونجاوترین کەس بۆ پۆستە بەتاڵەکانیان بدۆزنەوە.

دەشڵێت، ئەم دەستپێشخەرییە لە دوای کۆتایی خولێکی پیشەیی دێت، لە چوارچێوەی پڕۆژەی خستنەسەرکار بۆ بەشداری ئابووری و کۆمەڵایەتی پەنابەران، ئاوارەکان و کۆمەڵگەی خانەخوێ بوو، کە بە پاڵپشتی دارایی رێکخراوی  GIZی ئەڵمانی و بە هەماهەنگی رێکخراوی تواناسازی ئافرەتان بەڕێوەچوو.

لە هەڵەبجە گەنجان فێری پیشەی جیاواز دەکرێن

لە هەڵەبجە گەنجان فێری پیشەی جیاواز دەکرێن