بڕیارێک لە دادگای فیدڕاڵییەوە

سکاڵای سەر رێکارەکانی هەرێم بۆ هەناردەی نەوت رەتکرایەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدڕاڵی بۆ دوو سکاڵا کۆبوویەوە، کە یەکێک لە سکاڵاکان پەیوەست بوو بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، داواکرابوو رێکار و مەرجەکانی هەرێمی کوردستان رەتبکرێتەوە.

دادگای فیدراڵی بەهۆی ئەوەی لایەنی سکاڵاکار تایبەت نییە بە دۆسیەکە، سکاڵاکەی رەتکردەوە.

دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری رەتکردنەوەی سکاڵای سەر هەناردەی نەوت دەرکردووە کە یەکێکیان، لەلایەن عودەی عەواد کازم، سەرۆکی فراکسیۆنی سادقوون، تۆمار کرابوو.

بە گوێرەی سکاڵاکە، داوا کرابوو رێکار و مەرجەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمەوە ڕەت بکرێتەوە، هەروەها داوا کرابوو فەرمانێکی وەلائی بۆ ڕاگرتنی ئەو ڕێکارانە تا کاتی بڕیاردان لەسەر سکاڵاکە دەربچێت.

لەسەر فرۆشتنى کۆرپەکەى؛ دادگاى کەرخ شەش ساڵ زیندانى بۆ...

لەسەر فرۆشتنى کۆرپەکەى؛ دادگاى کەرخ شەش ساڵ زیندانى بۆ دایکێک برییەوە

دۆسییەی

دۆسییەی "حەجاج" رەوانەی دادگای باڵای تاوانەکان کرا و 300 سکاڵای رووبەڕوو دەکرێتەوە

یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق بار دەکرێت

یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق بار دەکرێت

نرخى نەوت سەروو 107 دۆلارە

نرخى نەوت سەروو 107 دۆلارە

ئێران  و ئەمریکا پێکنەهاتوون و نرخی نەوت بەرز بووەوە

ئێران  و ئەمریکا پێکنەهاتوون و نرخی نەوت بەرز بووەوە