بڕواپێکراوی ئەمریکا و عێراقە

پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا

964+

فەرهاد حەسەن

پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ بلاویکردووەتەوە کە بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتیان بەدەستهێناوە کە لە لایەن ئەمریکی و عێراقییەکانەوە متمانەپێکراوە.

پڕۆژەکە دەڵێت، تاقیگەکەیان بەشداری کردووە لە تاقیکردنەوەی لێهاتـویی(proficiency testing)  بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکانی ئاوی خواردنەوە کە پڕۆسەیەکی تەواو فەرمی و زانستی بوو ئامانج لێی هەڵسەنگاندنی  ووردی توانای تاقیگەکانە لە ناوچەکەدا.

لەم چالاکیە زانستیەدا 28 تاقیگەی جیاواز لە عێراق لە بواری پشکنینی ئاودا بەشداریان کردووە، ئەم پڕۆگرامە بەپێی ستانداردی جیهانی ISO/IEC 17043:2023 لە ئاستێکی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتیدا ئەنجامدرا، لە لایەن کۆمپانیای رێکخەر (Al Hadeetha) کە لە لایەن دامەزراوەی PJLA ی ئەمریکی و IQAS ی عێراقییەوە متمانەی پێداوە.

باس لەوەدەکات کە تاقیگەی پڕۆژەی ئاوی خاس یەکێک بووە لە سەرکەوتووترین و باوەڕپێکراوترین تاقیگەکانی ناوچەکە و لە لایەن چەند کادیرێکی دڵسۆز و بە ئەزموون بەڕێوەدەچێت.

کارەکانی پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ راگیرا

کارەکانی پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ راگیرا