دیمه‌نێكی هه‌ڵكۆڵین له ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌وارى ... وێنه: شوێنه‌وارى دهۆك
یه‌كێتیى ئه‌وروپا پشتیوانى ده‌كات
شوێنه‌واره‌كانى دهۆك ده‌كرێنه گه‌شتیاری
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوێنەوار و کەلەپووری دهۆك ده‌ڵێت، به هاوكارى یه‌كێتیی ئه‌وروپا و چه‌ند رێكخراوێكى دیكه، كار له‌سه‌ر بهگهشتیاریكردنى ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانى سنووره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
شوێنەوار و کەلەپووری دهۆك له ده‌ستپێكی ئه‌و كاره‌یاندا خولێکی تایبەتیان بۆ بەهێزکردنی (رێبەری گەشتیاری) بۆ فەرمانبەران و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە هۆڵی مۆزەخانەی دهۆکی نیشتمانی رێکخست.
خولەكه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11.9.2023 ده‌ستیپێكردووه و ماوەی 20 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هێندەی نەماوە گەورەترین پارکی شوێنەواری لە دهۆک تەواو بێت
بێكه‌س بریفكانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وار و كهلهپوورى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، بۆ زیاتر پێشخستن و سوودوەرگرتن لە ناوچه شوێنەوارییهكانى دهۆك بۆ کەرتی گەشتوگوزاری، ئه‌م پڕۆژه‌یه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێ.
وتیشی “له‌م خوله‌ى ئه‌مڕۆ دهستپیێكردووه، 15 کەسی پسپۆر لە بواری گەشتیاریدا وانەکان پێشکەش دەکەن، لەسەر چۆنیەتی بەهێزکردنی رێبەریکردن و چۆنیەتی پێشوازیکردن مامەڵەکردن لەگەڵ گەشتیاران لە ناوچە شوێنەوارییەکان و مۆزەخانە”.
جگه له پشتیوانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا، هه‌ریه‌ك له رێکخراوی IOL و رێکخراوی یونسکۆ و زانکۆی پۆلیتەنکیکی هەولێر هه‌ماهه‌نگی ئه‌و پڕۆرژهیهی شوێنه‌وارى دهۆكن.
به پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه 964 له شوێنه‌وارى دهۆك ده‌ستیكه‌وتووه، له سنوورى ئه‌و پارێزگایه‌دا به سه‌دان شوێنه‌وارى مێژوویی هه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا دوو هەزار و 221 ناوچەی شوێنەوار تۆمارکراون.