منارەی مزگەوتی گەورەی خورماڵ، وێنە: گەشت و گوزاری هەڵەبجە
وەختی قۆناغی دووەمە
بەکاتی مزگەوتە گەورە و بەتەمەنەکەی خورماڵ دادەخرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
بۆ قۆناغی دووەمی نۆژەنكردنەوەکەی، بەشێوەیەكی كاتی مزگەوتی گەورەیی خورماڵ بەڕووی نوێژخوێنان و گەشتیاراندا دادەخرێ، پێشتر کارەکان لەسەر منارەی مزگەوتەکە بوو، بەڵام نوێژی تێدا دەکرا.
پارێزگای هەڵەبجە ئاگادارییەکی بۆ دانیشتوانی قەزای خورماڵ و گەشتیاران بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ سێشەممە دەڵێ، ئاگاداری هاوڵاتییان و گەشتیاران دەکەنەوە کە بەهۆی کارەکانی قۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوەی مزگەوت و مەدرەسەی گەورەی شوێنەواری خورماڵ بە کاتی دادەخرێ.
بەشی دووەمی مزگەوتەکە، بە مەبەستی بونیادنانی شوێنێکی شایستە و نوێ مزگەوتەکە بە ڕووی نوێژخوێنان و سەردانیکەراندا دادەخرێت تا کاتی تەواوبوونی کارەکانی.
مزگەوتی گەورەی خورماڵ, یەكێكە لەناوچە شوێنەوارییە دێرین و مێژوویەكانی ناوچەكە و عێراقیش, كە مێژووەكەی دەگەڕیتەوە بۆ سەرەتای هاتنی ئیسلام بۆ ناوچەكە, بەو هۆیەشەوە وەك ناوچەیەكی مێژووی تۆماركراوە، مێژوی دروست بونەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار و 400 سەد ساڵ پێش ئێستا.
لەناو مزگەوتەكەشدا بەتەمەنترین درەختی لێیە، مێژوەكەی بۆ 500 ساڵ دەگەڕێتەوە كە پیربوونیش بە باڵای درەختەكەوە دەبینرێت.
ئێستا مزگەوتی گەورەی خورماڵ و منارەكەی و ئەو درەختە بەتەمەنەی لەناو مزگەوتەكەدایە، جێگای سەرنجی گەشتیارانە وەك یەكێك لەناوچە شوێنەورایەكان تۆمار كراوە.
لەهەموی سەرنج ڕركێشتر بوونی حەوزێكی ئاوە كە ماسیەکی زۆری تێدایە، نوێژ خوێنان بەدیارەیەوە دەمێننەوە بۆ چەند خولەكێك.