لە رێگەی رێکارێکەوە

لە پێنجوێن رێگەنادرێت فەرمانبەران ئەو زەویەی وەریدەگرن بیفرۆشنەوە

964+

فەرهاد حەسەن

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لە پێنجوێن ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و خانەنشینان بەڵام باس لەوەدەکرێت کە رێگەنادرێت راستەوخۆ دوای وەرگرتنی زەوییەکە بیفرۆشنەوە.

لە ڤیدیۆکە، سەروەر شێخ عەبدوڵا سەرۆکی شارەوانی گەرمک لە قەزای پێنجوێن باس لەوەدەکات کە ئەو زەویانەی دابەشی دەکەن خزمەتگوزاری تەواویان هەیە و هەر پارچە زەوییەکیش لەنێوان 200 بۆ 216 مەتر دووجایە و دەشڵێت “بەهای هەر پارچە زەوییەک لە نێوان 15 بۆ 20 ملیۆن دینارە”.

ئەوە رووندەکاتەوە کە فەرمانبەر و خانەنشینان دوای وەرگرتنی زەویەکە رێگەیان پێنادرێت زەویەکانیان بفرۆشن، بەڵکو دوای ئەوەی لە تۆمارەوە بەناویان دەکرێت ئەوکاتە ئازادن لە کڕین و فرۆشتن یاخود بیکەن بە خانوو.

شەش مەرج و رێنمایی لە شارەوانی گەرمکەوە؛ زەوی دابەشدەک...

شەش مەرج و رێنمایی لە شارەوانی گەرمکەوە؛ زەوی دابەشدەکرێ