چەند کرێکارێک لە کاتی کارکردن _ وێنە: 964
یەکێکیان ژنێکی دووگیان بووە
24 کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە سەرەتای ساڵی 2026 وە، 24 کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەسەر کار گیانیان لەدەستداوە، سەندیکاکەیان دەڵێ، “بەهۆی سەلامەتنەبوونی شوێنی کار گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی ئامارەکە، یەکێکیان ژنێکی دووگیان بووە.
ئەمڕۆ 28.4.2026، رۆژی سەلامەتی شوێنی کارە، دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە سلێمانی رایگەیاندووە، ئەمساڵ تا ئێستا 24 کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیە حەوتیان بیانی بوون و یەکێکیان ژنێکی دووگیان بووە.
شیروان مەجید، بەڕێوەبەری دەستبەری کۆمەڵایەتییە ئەو بە رۆژنامەنووسانی وت. ساڵانە بەهۆی سەلامەتنەبوونی ژینگەی کار و مانەوەی زۆری کرێکاران لە شوێنی کار، هەزاران کەس تووشی نەخۆشی درێژخایەن و کەمئەندامی دەبن و ژمارەیەکی زۆر کرێکاریش گیان لەدەستدەدەن.
زۆرێک لە خاوەنکارەکان پابەندی رێنماییەکانی سەلامەتی و پیشەیی نابن، بەتایبەتی لە بواری بیناسازیدا، کە زۆرینەی قوربانیان لەو بوارەدان، شیروان مەجید، بەڕێوەبەری دەستبەری کۆمەڵایەتی سلێمانی وای وت.