بڕیار درا

دادوەران جیاوازی موچە و پلەبەرزکردنەوەیان بۆ دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی بەدەستهێناو، بڕیاردرا بە خەرجکردنی جیاوازی موچەی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی.

ئەنجومەنەکە دەڵێ، بەهۆی پۆلێن گۆڕین و پلەبەرزکردنەوە شایستەی بوون.

بە گوێرەی نوسراوەکەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ سێشەممە 28.4.2026 بڵاوکراوەتەوە، لە بڕیارێکی نوێدا، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی بەدەستهێنا بۆ خەرجکردنی جیاوازی مووچەی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی.

ماوەی 10 ساڵە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی بە بڕیارێکی حکومەت راگیراوە، بەڵام ئەم راگرتنە بۆ هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە جێبەجێ نەکرا، ئێستاش بۆ ئەنجومەنی دادوەری کراوەتەوە.

دەقی بڕیارەکە

دەقی بڕیارەکە