لاهور شێخ جەنگی دوای سزادانی:

سەربەرزم و ملکەچی هیچ ئیرادەیەک نەبووم

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

لەدوای ئەوەی بە زیاتر لە پێنج ساڵ زیندانی سزادرا، لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، “سەربەرزم و ملکەچی هیچ ئیرادەیەک نەبووم.”

لە پەیجی فەرمی لاهور شێخ جەنگی لە فەیسبووک پۆستێک بەناوی ناوبراوەوە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا نوسراوە: سەربەرزم و ملکەچی هیچ ئیرادەیەک نەبووم جگە لە ئیرادەی خۆم و پشتم بە خوای گەورە و گەلی کوردستان بەستووە.

ئەمڕۆ دادگایی لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی لە دادگای دووی تاوانەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو کە تێیدا لاهور شێخ جەنگی بە پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندانی سزادرا.

هاوکات پۆڵاد شێخ جەنگی بە سێ ساڵ و شەش مانگ و رێبوار حامید حاجی غالیش بە دوو ساڵ زیندانی سزادران.