16 کاندید بۆ پۆستی وەزیر و جێگری سەرۆکوەزیران هەڵدەبژێردرێن

کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ تەواوکردنی کابینەکەی عەلی زەیدی دەستیپێکرد

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

پەرلەمانی عێراق لیستی کۆتایی کاندیدانی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتە بەتاڵەکان و جێگری سەرۆکوەزیران بڵاوکردەوە و کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە دەستیپێکرد.

لیستەکە 16 ناو لەخۆدەگرێت کە چواریان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران کاندیدن، ئەوانی دیکەش بۆ پڕکردنەوەی پۆستی وەزیر و وەزارەتە نوێیەکانن.

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکان دەستیپێکرد و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکە بەشدارە.