بەرپرسی شارەوانی چواری کەرکوک ئەو فێعلەی کردووە
شەش هەزار دۆلار و ئایفۆنێکی بە بەرتیل وەرگرت؛ پۆلیس دای بەسەریدا و گیرا
964+
شۆڕش قادری
بەرپرسی شارەوانی چواری کەرکوک شەش هەزار دۆلار و ئایفۆنێکی بە بەرتیل وەرگرت، فریانەکەوت بیانخاتە گیرفانی، پۆلیس دای بەسەریدا و گیرا.
دەستەی دەستپاکی عێراق ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بە فەرمانی دادوەر، تیمێکی پۆلیسی لێکۆڵینەوەی کەرکوک، بۆسەیان بۆ بەرپرسی شارەوانی چواری کەرکوک داناوە و لەکاتی بەرتیل وەرگرتن دەستگیریان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بەرپرسەی کەرکوک بەرامبەر رێگەپێدان بە دروستکردنی باڵاخانەیەکی بازرگانی، شەش هەزار دۆلار و ئایفۆن 18ـیەکی پڕۆماکسی وەرگرتووە و لەکاتی دەستگیرکردنیشی بەشێک لەو بەرتیلەی پێوەگیراوە.