ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بێت سه‌فه‌ر ناكات
نرخی بلیتی گه‌شته‌كان بۆ دەرەوەی کوردستان بووه‌ته دوو قات
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
گۆڕانكاری نرخی دۆلار لە عێراق و هەرێمی كوردستان و بارودۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه، وای له هاوڵاتیان كردووه گه‌شتی ده‌ره‌وه نه‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بێت سه‌فه‌ر ناكات، جگه له‌وه نرخی بلیتی گه‌شته ناوخۆییه‌كانیش له ناو عێراق گران بووه.
رۆژ بابان خاوەن كۆمپانیای گەشتیارییه و بۆ 964 وتی، هیچ گەشتكردنێک نەماوە، ئێستا ئیشه‌كه بە تەواوی وەستاوە، ئەگەر پێشتر لەهەفتەیەكدا شەش داواكاریمان هەبووبێت، ئێستا هەفتەی دوو جێگرتن هەیە، مامەڵەی ئێمە بە دۆلاره و به‌راورد به مانگێک له‌مه‌وبه‌ر، ئێستا گه‌شتێک بۆ توركیا 166.000 هەزاری هاتووه‌تە سەر و گەشتی دوبەی لە 604 هەزار دینار بووه‌تە ملیۆن و 30 هەزار، واتا دووقات گران بووە ، كاركردنی ئێمە لە سالێکدا دوو مانگی باشە، ئێستا ئەگەر كەسێک ناچار نەبێت گەشت ناكات .
هونەر عومەر بەڕێوبەری كۆمپانیایەکی دیکەی گەشتیاری و تیکتە، بۆ964 وتی، ئێستا هێڵی عێراقییە نرخەكانی گران كردووە، گەشتی ناوخۆیی پێشتر چوون و هاتن بۆ بەغدا 192 هەزار دینار بوو، بەڵام دوای گرانکردنی دۆلار بووەتە 242 هەزار دینار.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا