لە پشتییەوە رێڕەوی باراناو دروستکرا

مەزارگەی شێخەکانی بەرزنجە لە مەترسییەکانی لافاو دەپارێزرێت

شۆڕش قادری

شارەوانی بەرزنجە خەمی مەزارگەی شێخ عیسا و شێخ موسایەتی و لە مەترسییەکانی لافاو دەیپارێزێ.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا دەردەکەوێ، شۆفڵ و کەرەستەکانی شارەوانی بەرزنجە خەریکی دروستکردنی رێڕەوێکی باراناون لە پشت مەزارگەى شێخ عیسا و شێخ موسا، بۆ ئەوەی لە وەرزى بارانباریندا مەترسى لەسەر مەزارەگەکە و دەورووبەرى دروست نەبێ.

تیمەکانی شارەوانى لە بەرزنجەی سەروو، بەگڵ بەربەستێکیان دروستکردووە تاوەکوو یارمەتیدەر بێت بۆ تێپەڕینی باراناو بەبێ ئەوەى مەترسى روودانى لافاوی هەبێت.