دیمەنی چەند بارهەڵگرێک لەسەر رێگایەکی سەرەکی _ وێنە: 964
مەفرەزەکان جێبەجێی دەکەن
هاتوچۆی سلێمانی چوونی بارهەڵگری بۆ سەیرانگەکان قەدەغەکرد
964+
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29.4.2026، چوونی بارهەڵگری بۆ سەیرانگەکان لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ 12:00ی شەو قەدەغە کرد و داوای لە مەفرەزەکانی کردووە بڕیارەکە جێبەجێ بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێری بارهەڵگرەکان دەکات لە پێناو فەراهەم بوونی باری سەلامەتی و روونەدانی کارەساتی هاتوچۆیی و دروستنەبوونی لۆد و قەرەباڵغی لە سەیرانگاکاندا بڕیارەکە جێبەجێ بکەن.
بۆیە، هاتووچۆکردنی سوارڕەوە بارهەڵگرەکان بۆ سەیرانگاکان لە کاتژمێر 7:00 ی بەیانی تاوەکو 12:00ی شەو قەدەغە کرد.
سەرجەم بازگە و مەفرەزەکانی دەرەوەی شار ئەرکی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەگرنە ئەستۆ، هاتوچۆی شارەکە دەڵێ، بەهیوای پابەندبوونی شۆفێران و سەلامەتی بۆ هەمووان.
لەپاش رووداوەکەی کەرکوک، وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی نارد بۆ شارەکان و لەسەر ئاستی پارێزگاکان و بەتایبەت سلێمانی ژمارەیەک رێکار بەرامبەر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان گیراوەتەبەر.