چەند شایەتحاڵێک بۆ 964:

“رووداوەکەی ناو بازاڕی کەرکوک لە تەقینەوەیەکی گەورە دەچوو”

کاروان ساڵحی – کەرکوک

سایلۆیەکی چیمەنتۆ لە کەرکوک کارەساتی نایەوە و جگە لە گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی، چەند ئۆتۆمبێلێکیشی وێران کرد.

چەند شایەتحاڵێکی رووداوەکە قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، “بارهەڵگرەکە برێکی نەمابوو و خۆی لە نزیکەی 30 ئۆتۆمبێل داوە، لەبری ئەوەی لابداتە شیوێک یان شوێنێکی بەتاڵەوە خۆی بەناو قەرەباڵغیدا کردووە”.

ئەوان رووداوەکە بە تەقینەوەیەکی زۆر گەورە دەشوبهێنن و دەڵێن، تا ئێستا ئاماری گیانلەدەستدان و برینداربوونی هاوڵاتیان بەروونی دیار نییە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 26.4.2026 لە شەقامی دەروازە نزیک سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک، سایلۆیەکی چیمەنتۆ کۆنترۆڵی خۆی لەدەستدا، پێشتر سەرچاوەیەک لە تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وتبوو، “بەهۆی رووداوەکەوە 5 کەس گیانیان لەدەستداوە و 19ـەی دیکەش بریندارن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری