ئەو سێ کەسەی لە سێدارەدران - وێنە: ئێرنا
"لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل پەیوەندییان هەبووە"
ئێران حوکمی لەسێدارەدانی 3 کەسی لە کەرەج جێبەجێ کرد
ئەحمە مستەفا
دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە شاری کەرەج، دوای پێداچوونەوە بە بەڵگەنامەکان و دانپێدانانی تۆمەتباران، 3 کەسی بە ناوەکانی “حەسەن دیوبەند”، “حەمید کازمی” و “ڕەزا زەنگەنە” لە سێدارەدا.
ئەوەش بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و ئەنجامدانی چالاکییەکانی دژ بە ئاسایش و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێران.
بەپێی راگەیەندراوی دەسەڵاتی دادی ئێران کە ئاژانسی هەواڵی ئێرنا بڵاوی کردووەتەوە، تۆمەتبارەکان بە بەشداریی چەکدارانە لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژانی 18 و 19ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، دروستکردن و بەکارهێنانی بۆمبی تاوانەکانیان پشتڕاست کراوەتەوە.
هەروەها، بەکارهێنانی چەکی سارد و گەرم و تێکدانی دامەزراوە گشتییەکان تۆمەتبار کرابوون، ئەوە جگە لەوەی چەند تۆمەتبارێکی دیکە بە زیندانییەکانی نێوان 5 تا 10 ساڵ مەحکووم کراون.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، دوای پشتڕاستکردنەوەی حوکمی سێدارەدان لەلایەن دیوانی باڵای دادوەرییەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 8.11.2026، حوکمەکە جێبەجێ کراوە و پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵەکانیشیان بەردەوامە.