کامێراکانی رێگەی
ئەمڕۆ دەکەونەکار
کامێراکانی سەر رێگەی کەلار بۆ دەربەندیخان دەکەونە کار
ئەحمەد مستەفا
کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 8.11.2026، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی لەسەر رێگەی کەلار بۆ دەربەندیخان دەست بەتۆمارکردنی تیژڕەوی شۆفێران دەکەن.
پێگەی فەڕمی رادیۆی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، 28 کامێرا لەم رێگەیە دانراون و بە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ کار دەکەن، ئەوەش بۆ چاودێریکردنی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان و کەمکردنەوەی سەرپێچییەکانی هاتوچۆ.
عەقید سامان عەلی داود، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان، خێراییەکانی بەم جۆرە ئاشکرا کردووە:
رێگەی کەلار – دەربەندیخان: 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
ناو گوندەکان: 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
ناوچەی باوەنوور: 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
بە چالاکبوونی ئەم کامێرایانە، چاودێریی خێرایی شۆفێران زیاتر دەبێت، وەک رادیۆی فەڕمی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، ئامانج لێی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی شۆفێر و سەرنشینانی ئەو رێگەیە.