دیمەنی بەغدای پایتەختی عێراق _ وێنە: رۆیتەرز
پەیوەندی بەهێز دەکەن
بەحرەین بڕیاری گەڕاندنەوەی باڵیۆزی خۆی بۆ عێراق راگەیاند
ئەحمەد مستەفا
وەزیری دەرەوەی بەحرەین، عەبدوللەتیف بن ڕاشد ئال زەیانی، بڕیاری گەڕاندنەوەی باڵیۆزی شانشینی بەحرەین بۆ عێراق راگەیاند، هەنگاوێک کە ئامانجی بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا بەحرەینییەکەی، ئەنجامەکانی سەردانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ مەنامە تاوتوێ کردووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، زەیانی سوپاسی شاندی عێراقی کردووە و جەختی لە گرنگی فراوانکردنی هاوکاری هاوبەش کردووەتەوە.
لە بەرامبەردا، فوئاد حوسێن سوپاسی میوانداریی بەحرەینی کردووە و ئامادەیی عێراقی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردووەتەوە.
هەردوو وەزیر هەروەها لەسەر گرژییەکانی ناوچەکە و پێویستی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و راوێژکاریی نێوانیان گفتوگۆیان کردووە.