دیمه‌نی لافاوی پاییزی 2026ی هه‌ولێر
ئومێد خۆشناو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی:
فۆرمی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكهوتووان دابه‌ش ده‌كرێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئێستا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هه‌یه و رایگه‌یاند، دوو رۆژی دیكه پاككردنه‌وه‌ی شوێنه‌كان كۆتایی دێت
جه‌ردی هه‌موو زیانه‌كان ده‌كه‌ین و تۆماری ده‌كه‌ین و دواتر فۆڕمی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكهوتووان دابه‌ش ده‌كرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند، به‌پێی پلانه‌كانیان لیژنه‌یه‌كیان له تیمی ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی دروست كراوه، پاش پاككردنه‌وه له دوو رۆژی داهاتوو. جه‌ردی هه‌موو زه‌ره‌ر و زیانه‌كان دیاریی ده‌كرێت له بازاڕ و باڵه‌خانه و شوێنه گشتییه‌كان و ماڵه‌كان، دواتریش فۆرمی قه‌ره‌بوو دابه‌ش بكه‌ین.
دوێنێ شه‌ممه لافاوێكی گه‌وره به‌شێكی شاری هه‌ولێری گرته‌وه و دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا، زیان و زۆرێكی زۆریش به ماڵ و ئۆتۆمبێل و كاروكاسبی هاوڵاتیان كه‌وت.