دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە هەولێر
پڕۆژەکە چووەتە قۆناغی کۆتایی
تەواوبوونی 70%ـی نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە هەولێر راگەیەندرا
ئەحمەد مستەفا
پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە هەولێر بە خێرایی بەردەوامە و تا ئێستا 70%ی کارەکانی تەواو بووە و چووەتە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردن.
ئەم نەخۆشخانەیە بە مەبەستی باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و دابینکردنی چارەسەری پێشکەوتوو بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دروست دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21.10.2026، پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، نەخۆشخانەکە بە 150 قەرەوێڵە دیزاین کراوە و بەپێی زانیارییەکان، بەشی راوێژکارییەکەی توانای پێشوازی لە نزیکەی هەزار نەخۆشی لە رۆژێکدا دەبێت.
هەروەها، پڕۆژەکە ئامێر و تەکنەلۆژیای پزیشکیی پێشکەوتوو لەخۆ دەگرێت، لەوانە بەشەکانی چارەسەری کیمیایی، تیشک ناوەکی، سەنتەری تیشکی LINAC، هۆڵەکانی نەشتەرگەری، بەشەکانی خەواندن و فریاکەوتن.