دیمەنێکی بارانبارین لە یەکێک لە شەقامەکانی کوردستان - وێنە: ئەرشیفی 964
لە شەو و رۆژی رابردوودا
لە بیارە زۆرترین و لە کەلار کەمترین باران باریوە
ژووری هەواڵ
لە شەو و رۆژی رابردوودا لە بیارە زۆرترین و لە کەلار کەمترین باران باریوە، لە هەولێریش کە لافاو زیانی بە سەروماڵی هاوڵاتیان گەیاند، 70 ملم باران باریوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە کاتژمێر 9ـی بەیانیی دوێنێ تاوەکو 9ـی بەیانیی ئەمڕۆ 8/11/2026، زۆرترین بڕی باران لە بیارەی هەورامان باریوە کە 92 ملم بووە و لە کەلاریش تەنیا 3.2 ملم بووە، لە سەنتەری هەولێریش هاوشێوەی دەربەندیخان 70 ملم باران باریوە.
لە ئامارەکەی کەشناسیدا دەردەکەوێت کە جگە لە چەند شوێنێک، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە بڕی جیاواز باران باریوە.
لە دوێنێوە شەپۆلێکی چڕی باران بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بە جۆرێک لە هەندێک ناوچە لافاو دروستبوو، بە تایبەت لافاوەکە هەولێری گرتەوە و دوو کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، ئەوە سەرەڕای زیانە ماددیەکان کە بەر ماڵی هاوڵاتییان کەوت و بەشێکی زۆری دوکان و ماڵەکان ئاویان تێچوو و چەندین ئۆتۆمبێلیش ژێرئاو کەوتن.
رێژەی بارانبارینی ناوچەکانی کوردستان لە شەو و رۆژی رابردوودا لە خوارەوە دانراوە؛