بەهۆی بای بەهێزەوە شەقامەکان گیرابوون
تیمەکانی شارەوانی هەولێر شەقامەکان پاکدەکەنەوە
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، تیمەکانیان ئەو شەقامانەی هەولێریان پاککردەوە کە بەهۆی با بەهێزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دار و کەلوپەلی ماڵانییان تێدا پەرشوبڵاو بووبووەوە.
شارەوانی هەولێر دەڵێت: با بەهێزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەندین درەختی سەر شەقامەکانی شکاند و کەلوپەلی ماڵانیشی پەرشوبڵاوکردەوە، بەڵام هەرزوو تیمەکانمان لە بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی تەواوی ئەو کۆڵان و شەقامە گشتییانەیان لەو پاشماوانە پاککردەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ هەیینیە و پشوی فەرمی ژینگەپارێزانە.
ئەوەش هاتووە، لەئێستادا تیمەکانی شارەوانی هەولێر سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی مەجاری و مەنهۆڵەکانن و لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.