لەسەر رێگاکانیش گۆڕ ھەڵکەندراوە"

گۆڕستانی کەلاری کۆن پڕبووە و شوێنی نەماوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

گۆڕستانی کەلاری کۆن لەناو شارە و بەشێکی زۆری ھاوڵاتیان مردووەکانیان لەو گۆڕستانە دەنێژن، بۆیە شوێنی نەماوە و شارەوانی داوا دەکات، چیتر مردووی لێ بەخاک نەسپێردرێت.

رووبەری گۆڕستانەکە نزیکەی 23 دۆنم زەوییە، دەکەوێتە گەڕەکی کەلاری کۆن لە شاری کەلار.

سەلام عوسمان، سەرۆکی شارەوانی کەلار بە وەکالەت بە 964ى وت، “داوادەکەین لە ھاوڵاتیان چیتر مردووەکانیان لەو گۆڕستانە نەنێژن، چونکە جێگا نەماوە و سەر رێگاکان ھەمووی گۆڕ ھەڵکەندراوە”.

“ناتوانین ھیچ رێکارێک بگرینەبەر بۆ رێگری کردن لەوەی مردووەکانیان لەو گۆڕستانە نەنێژن، چونکە پڕۆسەکە پێویستی بە مۆڵەتی شارەوانی نییە تا رێگەیان پێنەدەین، خەڵک ھەیە لەبەر ئەوەی کەسوکاریان لەو گۆڕستانەیە کاتێک کەسێکی دیکەیان دەمرێت دەیانەوێت ھەر لەوێ بینێژن”، سەلام عوسمان وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوڵاتیان دەتوانن لەبری گۆرستانی کەلاری کۆن، مردووەکانیان لە گۆڕستانی بەرلوت و شێخ عەبدولڕەحمان و گۆرستانەکەی بەرامبەر قەزای رزگاری بنێژن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

گۆڕستانێکی نوێ لە کەلار کرایەوە

گۆڕستانێکی نوێ لە کەلار کرایەوە