لەگەڵ جەنەراڵ مەزڵوم کۆبوونەوە
لە قامشلۆ بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان خۆپیشاندانە
گەڕناس مەعۆ – قامشلۆ
لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، کەسوکاری خێزانە دەستگیراوەکان کە بڕیاری ئازادکردنیان هەیە، دژ بە ئازادنەکرنیان لەلایەن حکومەتی سوریاوە، خۆپیشاندانیان بۆ گۆڕەپانی 12ی ئادار لە شارەکە ئەنجامدا.
ئەوەش، بۆ داواکردنی زانیاری سەبارەت بە چارەنووسی کەسانی دەستگیرکراو و سۆراغی ئازادنەکردنیان.
دەستگیرکراوەکان، ئەو کەسانەن کە شەڕڤان یان دانیشتووی ناوچەکەن و لەلایەن حکومەتی سوریاوە دەستگیرکراون لە ماوەی رابردوودا، وە بەپێی رێککەوتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” و حکومەتی نوێی سوریا دەبوو ئازاد بکرێن.
پەیامنێرمان لە شارەکە ئاماژەی بەوەکرد، کەسوکاری دەستگرکراوەکان چوونەتە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و داوای ئازادکرنی دەستگیرکراوەکانیان کردووە، دواتریش لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە، مەزڵوم عەبدی کۆبوونەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا