تابلۆکەشی داگیرا

لە ئەمشەوەوە شتێک نامێنێت بە ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی

دیلان محەمەدجەزا

ئەمشەو ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەگۆڕێت بۆ (فڕۆكه‌خانه‌ی جه‌لال تاڵەبانی) و لە ئاستی جیهاندا ناو و لۆگۆكەشی دەگۆڕێت.

سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی، د.محه‌مه‌د سابیر ئەمڕۆ چوارشەممە 18.3.2026 بە 964ی راگەیاند، لە كاتژمێر 12ی ئەمشەو ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەگۆڕێت و ئیتر شتێك نامێنێت بەو ناوە، بەڵكو ناوەكەی دەبێتە فڕۆكەخانەی جەڵال تاڵەبانی.

وتیشی، هەموو رێككارە ئیداری و كارگێڕییەكان تەواو كراون، بڕیار بوو رێوڕەسمیشی بۆ بكەین، بەڵام بەهۆی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی لە ناوچەكەدا هەن، دوامانخستووە بۆ كاتێكی دیكە.

د.محه‌مه‌د سابیر هەروەها رایگەیاند، بەرنامەی رێوڕەسمەكە دانراوە و دەیان كەسایەتی و بەرپرسی باڵای كوردستان و عێراق بانگهێشت كراون، بڕیارە هەفتەیەك دوای وەستانی شەڕ رێوڕەسمەكە بەڕێوەبچێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا