گۆڕستانێکی نوێ لە کەلار کرایەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

گۆڕستانێکی نوێ لە باشووری شاری کەلار کرایەوە و ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، رووبەری گۆڕستانەکە 40 دۆنمە و پێداویستییەکانی بەخاکسپاردنیشی تێدایە.

ئیدارەی گەرمیان لە فەیسبووکی خۆیان رایانگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گۆڕستانێکی نوێ لە گردەگۆزینە، لە باشووری شاری کەلار کرایەوە.

گۆڕستانەکە لەلایەن خێرخوازانەوە ئامادەکراوە

“گۆڕستانەکە لەسەر رووبەری 40 دۆنم زەوی لەلایەن خێرخوازانەوە ئامادەکراوە،” ئیدارەی گەرمیان وا دەڵێت.

لە نێو گۆڕستانەکەدا سەرجەم پێداویستییەکانی وەک ئاو، شوێنی مزگەوت و حەفارەی تێدایە.