فڕۆکەکانی تورکیا فەرماندەیەکی حەشدی شەعبیان کردە ئامانج

964+

عەمار عەزیز -دهۆک
فرۆکەیەکی تورکیا ئۆتۆمبێلی فەرماندەی 80ی حەشدی شەعبی لە شەنگال کردە ئامانج، فەرماندەیەک و دوو هاوڕێی کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون کوژران.

بۆردومانەکە لەسنوری ناحیەی سنونێی سەر بە قەزای شنگال بووە، دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە 27.2.2023 رویداوە و ئەو فەرماندەیە پلەی سەربازی “ئامر فەوج” بووە.

فەهد حامد، قایمقامی قەزای شنگال بە وەکالەت، بۆ توڕی 964 قسەیکرد و وتی “فەرماندەکەی حەشدی شەعبی لەگەڵ دوو هاوریێ خۆی دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ دەچنە گوندی بەهراڤا لەسنوری ناحیەی سنونێ بەمەبەستی بەشداریکردنی پرسەی ئەو دوو مێردمنداڵەی دوو رۆژ لەمەوبەر لەکاتی شوانیدا کوژرا بوون، دوای تەواوبوونیان لە پرسە و لە کاتی گەرانەوەیان فرۆکەی تورکیا ئۆتۆمبێلەکەی کردنە ئامانج”.
فەهد حامد وتیشی”زانیاریمان وەرگرتووه کە ئەو فرۆکەیە هی تورکیا بووە”.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بەرپرسانی کارگێڕی قەزای شەنگال پێشتر داوایان لە بەرپرسانی بەغدا کردبوو کە رێگری لە بۆردومانەکانی تورکیا بکەن، بەڵام بوردومانەکان هەر بەردەوامن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی