لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە
هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو
شەش پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به گوێره‌ی پرسه‌نامه‌ی پارێزگاری سلێمانی و كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه له ده‌ڤه‌ری سۆران، شه‌ش پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و زیاتر له‌و ژمارەیەش بریندار بوون.
پارێزگاری سلێمانی له راگه‌یاندراوێكدا پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی پارێزگاكه‌ی راگه‌یاندووه و ده‌ڵێت: بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسە و پەژارە و ماتەمینیی خۆمان بۆ لەدەستدانی پۆلێک پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان؛ دەردەبڕین، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هێرشی موشەکییەوە، شەهیدبوون.
هاوكات وێنه‌ی شه‌هیده‌كانیشی داناوه و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كانیش خواستووه.
هاوكات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چه‌ند سه‌رچاوه‌ی دیكه، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، له ئه‌نجامی هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه زیانی گیانی هه‌بووه و شه‌هید و بریندار هه‌ن.
تا ئێستا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هیچ راگه‌یاندراوێكی نییه، به‌ڵام فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ راگه‌یاندراوێكی به زمانی عه‌ره‌بی بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێن هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر و باره‌گای فیرقه‌ی حه‌وت له دوو كاتی جیاوازی نیوه‌شه‌وی 24.3.2026 به مووشه‌ک هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌وانیش باسیان له زیانه گیانییه‌كان نه‌كردووه.