بەرز بووەتەوە

نرخى نەوت سەروو 95 دۆلارە

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕی جیهاندا بەرز بووەو لەسەرووى 95 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.4.2026 نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی ئەمریکی بە 95 دۆلار و 01 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساس بە 91 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئاژانسی بلۆمبێرگی ئابووری بڵاویکردەوە، ئەگەر بارودۆخی نێوان ئەمریکا و ئێران و گەمارۆی گەرووی هورمز بەردەوام بێت، نرخی نەوت زۆر بەرز دەبێتەوە و رەنگە بگاتە 150 دۆلار، بە تایبەتی لە ئەوروپا.