چەند ئۆتۆمبێلێک پێکیانداداوە
لە سەر شەقامی 120ـی هەولێر جەنجاڵییەکی زۆر هەیە
964+
شۆڕش قادری
ناچار نەبووی خۆ لە شەقامی 120 مەتری هەولێر مەدە، لە نێوان پردی کەرکوک و پردی موسڵ چەند ئۆتۆمبێلێک خۆیان بەیەکدا داوە و جەنجاڵییەکی زۆر لەسەر شەقامەکە دروستبووە.
بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی دەست 964 کردووە، رووداوی هاتوچۆکە زۆر سەخت نییە، بەڵام چونکە لە بەیانی زوو و لەکاتی دەوام روویداوە و هەروەها رێگاکە هەمیشە ئۆتۆمبێلێکی زۆری بەسەرەوەیە، جەنجاڵییەکی زۆر دروستبووە.