بۆ پشتیوانی لەلایەنگرانی حکومەتی ئێران

ژنێک بە مەکینەی بەرگدوورییەکەیەوە چووەتەسەر شەقام

شۆڕش قادری

ژنێک بە مەکینەی بەرگدوورییەکەیەوە بۆ پشتیوانی لەلایەنگرانی حکومەتی ئێران چووەتە ناوەڕاستی شەقام و وەک خۆی دەڵێت، ئاڵا دڕاوەکان پینە دەکاتەوە.

ئەو ژنە رەتیدەکاتەوە کە بۆ پارە ئەو کارە بکات و دەڵێت، بەخۆبەخشی و بێ هیچ بەرامبەرێک کارەکەی دەکات.

دوای سەرهەڵدانی جەنگی ئێران کە لە 28.2.2026 دەستیپێکرد، شەوانە لە ژمارەیەک شاری ئێران و بەتایبەتیش لە تارانی پایتەخت، لایەنگرانی حکومەت دەچنە سەر شەقام.