هەرێم هاوکاری بۆ تورکیا دەنێرێت و تورکیاش بۆردومانی دەکات
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند شوێنێکیان لە دەوروبەری گوندی سگێرێ و سەری خلخل کە دەکەونە رۆژهەڵاتی سنوری قەزای ئامێدی، بۆردومان کرد.
رەڤەند گوهەرزی، نیشتەجێی گوندی گوهەرزی لە سنوری قەزای ئامێدی، بە تۆڕی 964ی وت، بۆردومانەکەی ئەمڕۆ چەند کێلومەترێک لە گوندەکەی ئەو دوور بووە و “چوار جار فڕۆکەکان بۆردومانیان کرد”.
“زیانەکان دیارنین چونکە هیچ کەسێک ناتوانێت بچێتە ئەو شوێنانە و بەردەوام مەترسی دووبارەبوونەوەی بۆردومان هەیە،” رەڤەند گوهەرزی وای وت.
بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا هاوکاتە لەگەڵ چوونی هاوکارییە مرۆییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو وڵاتە کە بەهۆی بومەلەرزە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و کاریگەرییەکانی بەردەوامە.