دوێنێ شەو چى روویدا

هێشتا شەڕى ئێرانى تەواو نەکردووە، ترەمپ دەڵێت: کۆتایى بە شەڕى ئیسرائیل و لوبنان دەهێنم

 964+

وریا فەتاح

ئاگربەست بەردەوامە، بەڵام هێرشەکانى سەر هەرێم ناوەستێندرێن، خەریکە ئیسرائیل و لوبنانیش دەگەنە ئاگربەست، ترەمپیش دەڵێت کۆتایى بە جەنگ دەهێنم. جەنگى ریاڵ  و بایرنیش بە شکستى ریال کۆتایى هات.

بۆ ئەوەی لە هەواڵەکان دانەبڕێن کورت و پوخت هەموو ئەو رووداوانەی لە چەند کاتژمێری رابردوو روویانداوە لێرەدا بیزانن؛

📌شەوى رابردوو، هێرشە درۆنییەکانى سەر هەرێم بەردەوام بوون، دۆڵى ئالانە لە سنوورى ئیدارەى سۆران و زڕگوێزەڵە لە سنوورى سلێمانى، بۆردوومانکران.

📌ئەم بەیانییە لە شەقامى 120 مەترى هەولێر، لە نێوان پردی کەرکوک و پردی  رێگاى موسڵ چەند ئۆتۆمبێلێک خۆیان بەیەکدا داوە و جەنجاڵییەکی زۆر لەسەر شەقامەکە دروستبووە.

📌بنکەی هاتوچۆی قەڵادزێ، شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمڕۆ رێگاى کانى زێن بەکار نەهێندرێت و رێگا بەدیلەکان بۆ هاتوچۆ بەکاربهێنن.

📌ترەمپ: دوای 34 ساڵ، سبەی پێنجشەممە سەرکردەکانی ئیسرائیل و لوبنان پێکەوە گفتوگۆ دەکەن.

📌ترەمپ: دەمەوێت جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل بە خێرایی کۆتایی بێت.

📌فاینانشاڵ تایمز: بەرپرسانی لوبنانی چاوەڕوان دەکەن بەم زووانە بگەگەنە رێککەوتنی ئاگربەست.

📌ئاکسیۆس: کۆبوونەوەی کابینەی ئیسرائیل کۆتایی هات بەبێ ئەوەی هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەربارەی ئاگربەست لە لوبنان بدەن.

📌میدیای ئیسرائیلی: تەنیا چەند رۆژێکی کەم ماوە و ئیسرائیل هیچ بژاردەیەکی تری نییە جگە لە ئاگربەستی تەواوەتی لە لوبنان.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەندین هێرشی توندیان کردە سەر ناوچەکانی (نەبتیە، بەقاع، سەرفەند) لە باشوور و رۆژهەڵاتی لوبنان.

📌وۆڵ ستریت جۆرناڵ: بەرپرسانی پنتاگۆن لەگەڵ کۆمپانیا پیشەسازییەکان لە گفتوگۆدان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی چەک.

کەشتی فڕۆکەهەڵگری (جێراڵد فۆرد) درێژترین ماوەی مانەوەی لە ئەرکدا بۆ کەشتییەکی ئەمریکی تۆمار کرد.

📌فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سەنتکۆم): بەردەوامین لە چاودێریکردنی ئاوەکان بۆ جێبەجێکردنی گەمارۆی سەر ئەو کەشتیانەی دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێی دەردەچن.

📌وەزیری دەرەوەی چین: داوای لە هاوتا ئێرانییەکەی کردووە هەموو هەوڵێک بدەن بۆ ئاساییکردنەوەی هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز.

📌رۆیتەرز: چین دەڵیت کە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر هەناردەکردنی کاڵاکانی چین.

📌شەوى رابردوو، ریال مەدرید ماڵئاوایى لە خولى یانە پاڵەوانەکان کرد و بایرن میونشن بە ئەنجامى 4 گۆڵ بەرامبەر 3 گۆڵ، لێى بردەوە.