ئازاد كردنی ژمارەیەک کەو لەلایەن پۆلیسى سلێمانییەوە: 964+
دوو باڵندە و کەلوپەلەکانیشیان لێسەنرا
لە مۆكەبە دوو راوچی لەکاتی راوکردندا دەستگیر کران
964+
محەمەد فاتیح
لە كاتێكدا كە دوو راوچی سەرقاڵی راوكردن بوون لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دەستگیر كران و رەوانەی دادگا كران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بڵاویكردەوە:
-لەلایەن بازگەى ئاسایشى مۆکەبە، دوو هاوڵاتی دەستگیرکران، کە بەنیازى راوکردنى باڵندە، روویان لە سنورەکە کردبوو.
-دەستگیرا بەسەر دوو باڵندە و چوار داوى راوکردن .
– رادەستى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى گاپیڵۆن كران.
-پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە، بەمەبەستى وەرگرتنى رێکارى یاسایی لەلایەن دادوەرى لێکۆڵینەوە.