لە دوو بەنزینخانە دابەش دەکرێت

لە هەڵەبجە بڕی بەنزینی 750 دیناری بۆ دوو تانکەری رۆژانە زیادکرا

شۆڕش قادری

لە هەڵەبجە بڕی بەنزینی 750 دیناری بۆ دوو تانکەری رۆژانە زیادکرا و لە سبەینێوە لە دوو بەنزینخانە دابەش دەکرێت.

پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیان و شۆفێرانی دەڤەرەکە دەڵێت، بڕی بەنزینی پاڵپشتیكراوی حكومی زیادكراوە بۆ دوو تانكەر بەشێوەی رۆژانە و لە سبەینێوە پڕۆسەی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیكراوی حکومی بە نرخی 750  دینار لە هەردوو بەنزینخانە سەرەكییەكەی هەڵەبجە دەستپێدەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارە بە هەوڵی پارێزگار و بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی سووتەمەنی لە هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت.