لەگەڵ هاوڕێیەکی بووە
گەنجێک لە کاتی مەلەکردن لە کاولۆکان بێسەروشوێن بوو
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
لە وێری کاولۆکان گەنجێک لەکاتی مەلەکردن بێسەروشوێن بوو و تیمەکانی بەرگری شارستانی بەدوایدا دەگەڕێن.
وێر لە پۆند بچووکترە و لەسەر رووبارەکان بۆ گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێت.
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “لە وێری کاولۆکان لە سنووری قەزای رواندز، دوو هاوڕێ بە یەکەوە مەلەوانیان کردووە، یەکێکیان بێ سۆراغە و دیار نەماوە، بەڵام دڵنیانین لەوەی کە خنکا بێت و تیمەکانمان سەرقاڵی گەڕانن”.
“کەسەکە تەمەنی 26 ساڵە و خەڵکی رواندزە، هاوڕێکەی دەڵێت، کۆتا جار لەناو ئاو بووە و ئیتر دوای ئەوە نەیبینیوە”، رەوەند هاودیانی وای وت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری