هاوسەرەکەشی بریندار بوو
چەمچەماڵ.. ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و پیاوێک گیانی لەدەستدا
964+
ژێوار خدر
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان لە سەر رێگای چەمچەماڵ – سلێمانی کەسێك گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 14.8.2026، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان سلێمانی و چەمچەماڵ، پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەشی بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و دوای گەیشتنی تیمەکان، بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ و تەرمی پیاوەکەش رەوانەی پزیشکی دادی کراوە بۆ تەواوکردنی رێکارەکان.