دواى پێنج رۆژ پێى زانرا
ئاشکرا بوو؛ مامۆستاکەى کەلار لە کاتى وەرزش جەڵتە لێى داوە
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
ئێوارەى دوێنێ، تەرمى مامۆستایەکى تەمەن 42 ساڵ لە ماڵەکەى خۆى دۆزرایەوە، ئەمڕۆ دەرکەوت کە دواى پێنج رۆژ لە مردنى پێى زانراوە و هۆکارەکەشى جەڵتەى دڵ بووە.
بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964 کە لە پزیشکى دادى گەرمیان وەرگرتووە، مامۆستاکە دواى پێنج رۆژ لە گیانلەدەستدانى پێى زانراوە و دەرکەوتووە کە جەڵتەى دڵ لێى داوە.
سەرچاوەکەى پزیشکى دادى باسى لەوەشکردووە کە لە کاتى وەرزشکردندا مامۆستاکە جەڵتە لێیداوە و بەسەر ئامێرى وەرزشکردنەکەوە بەربووەتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح