تەرمەکەی دۆزرایەوە

ئەو گەنجەی لە کاولۆکان دیار نەمابوو خنکاوە

ئاکام غەفوور – سۆران

ئەو گەنجەی لە وێری کاولۆکان دیار نەمابوو خنکاوە و تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 14.8.2026 لە وێری کاولۆکان، گەنجێک لەکاتی مەلەکردن بێسەروشوێن بوو و خەڵکی خۆبەخش و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەرزوو دەستیانکرد بە گەڕان بەدوایدا.

کەمێک پێش ئێستا رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “تەرمی ئەو گەنجە لەلایەن تیمەکانمان دۆزراوەتەوە و بەڕێدەکرێت بۆ پزیشکی دادیی سۆران”.

ئەو گەنجە تەمەنی 26 ساڵ و خەڵکی رواندز بوو، لەگەڵ هاوڕێیەکی بۆ مەلەکردن چووبوونە سەر وێری کاولۆکان.

وێر لە پۆند بچووکترە و لەسەر رووبارەکان بۆ گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری