دیمەنی نۆرەگرتنی شۆفێران لە بەنزینخایەکی هەرێمی کوردستان - وێنە؛ ئەرشیف
سبەینێ
لە 10 بەنزینخانەی سلێمانی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت
964+
شۆڕش قادری
سبەینێ لە 10 بەنزینخانەی سلێمانی بەنزینی 750 دیناری بەسەر هاوڵاتیان و شۆفێران دابەش دەکرێت.
ناوی بەنزینخانەکان ئەمانەن، بەنزینخانەی پێشەوا، سلێمانی نوێ، کازیوە، کانی گۆران، شاوان، تاسڵوجە، رەهێل، هەڵەبجە تانجەڕۆ، دایک و بەنزینخانەی برایەتی هەمیشەیی.
پێشتریش پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا رایگەیاندبوو، کە بڕی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بۆ دوو تانکەری رۆژانە زیادکراوە و سبەینێ لە دوو بەنزینخانەی هەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.