لە زەڕایەن

دوو کەس ئیش و کاریان دزینی کێبڵی ماڵان بوو؛ دەستگیر کران

شۆڕش قادری

لە زەڕایەن دوو کەس ئیش و کاریان دزینی کێبڵی ماڵان بوو، پۆلیس دۆزینیەوە و دەستگیری کردن.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە بنکەی پۆلیسی زەڕایەن لەسەر ئەوەی کە لە دوو ماڵدا کێبڵی کارەبایی دزرابوو، بەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و دوای بەدواداچونەکان و کۆکردنەوەی زانیاری پێویست، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە، دوو تۆمەتبار دۆزراونەتەوە و دەستگیر کراون.

لەئێستادا تۆمەتباران بەناوەکانی (ش، م، ع تەمەن 19 ساڵ و ب، م، أ تەمەن 18 ساڵ )، بەبڕیاری دادوەرو و بەپێی ماددەی (443) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.