نانەوتییە و گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵە
دوو هەفتەیە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە لە حەوت ملیاردا وەستاوە
شۆڕش قادری
دوو هەفتەیە داهاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەهەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕینەوە لە حەوت ملیار دیناردا وەستاوە و زیاد ناکات.
بەپێی نوێترین داتا و ئاماری ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە رۆژی 8.8.2026ـەوە تا ئەمڕۆ هەینی 14.8.2026، حەوت ملیار و 959 ملیۆن و 342 هەزار و 534 دینار بووە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشووش حەوت ملیار و 567 ملیۆن و 216 هەزار و 446 دینار بوو.
لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی 6 ملیار و 525 ملیۆن و 892 هەزار و 414 دیناری بە شێوەی نەختینە و ملیارێک و 433 ملیۆن و 450 هەزار و 120 دیناریشی چەکە.
ماڵپەڕی شەفافییەت هەموو هەفتەیەک داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دەخاتەڕوو.
ئەو داهاتەی ماڵپەڕەکە ئاشکرای دەکات، لە دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان، بەدەستهاتووە.