كەسانی كاریزمان
964 تایبەتمەندی ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە دەستوخەتێكی ناشرینیان هەیە
964+
محەمەد فاتیح
زۆرێک لە توێژەران و دەرونناسان، لە رێگای دەستنووسەوە زنجیرەیەک لێکۆڵینەوەیان لەسەر کەسایەتی مرۆڤ ئەنجامداوە و دەرەنجامەکەش ئەوە بووه، کە دەستنووس هاوشێوەی پەنجەمۆری مرۆڤە و دەتوانێت کردار و رەفتارە نائیرادییەکانی کەسەكان ئاشکرا بکات.
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی دەستوخەتیان ناشرینە، رەنگە زیرەکترین کەس بن لە نێو هاوتەمەنەکانیان کە هەمان تەمەن و ئاستی خوێندنیان هەیە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، مێشکی ئەو کەسانەی دەستوخەتیان ناشرینە، خێراتر لە دەستەکانیان کاردەکات، بۆیە پێش گواستنەوەی زانیاری بۆ سەر کاغەز، پرۆسێسکردنی زانیاری لە پێشینە دادەنێن، بەبێ گوێدانە دەستنووسەکە.
-ئەو کەسانەی دەستوخەتیان ناشرینە، کاریزمایان بەرزە و توانایان هەیە کاریگەری لەسەر کەسانی دیکە دروست بكەن.
-ئارامیان كەمترە لەچاو كەسانی تر.
-کەسێکە رقی لە رۆتینه و حەزی لە داهێنانە و بەخێرایی و بە ئاسانی گۆڕانکاری قبوڵ دەكات.
-زیرەكن و بەخێرایی بیردەكەنەوە.
-پابەندی یاساکان نابن و هەموو هەوڵێكیان بۆ باشترکردنی دەستوخەتیان شکست دەهێنێت.
ئەمانە هەمووی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە و بۆچوون و ئەزموونن کە بۆ یارمەتیدانی شیکردنەوەی کەسایەتی ئەنجامدراون و مەرج نییە ئەو کەسانەی دەستوخەتیان ناشرینە، كەسایەتی خۆیان لێرەدا ببیننەوە.