ئاژانسی هەواڵی ئیرنا:
شاندێکی باڵای قەتەر گەیشتە تاران
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی (ئیرنا) بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای قەتەر گەیشتە تاران بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکەی ئێران، سەرۆکی شاندەکە راوێژکارێکی باڵای سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەرە.
ئەوەش هاتووە، هەردوولا لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی تاران و دەوحە و گۆڕینەوەی بیروڕا لەبارەی دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە کۆدەبنەوە.
سەردانی ئەو شاندەی قەتەر لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی بۆ موحسین رەزایی، بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، ناردووە بەمەبەستی رێککەوتن و دانوستانی ئاشتی.
دوێنێ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جێرناڵ بڵاویکردەوە، فەرماندەی سێنتکۆم سەردانی کۆشکی سپی کردووە و لە کۆبوونەوەیەکدا بژاردەکانی هێرشی بۆ سەر ئێران بۆ ترەمپ خستووەتەڕوو