ترەمپ:

جەنگی ئێران بەمزوانە کۆتایی دێت

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، جەنگی ئێران بەمزوانە کۆتایی دێت و ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نییە، ئەگەرنا ئێستا بە “گەورەم” بانگم دەکردن.

ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی کەنساس باسی لە جەنگی ئێران کرد و وتی، “بەجۆرێک لە جۆرەکان بێت جەنگی ئێران کۆتایی دێت، ئەوان بۆیان نییە چەکی ئەتۆمییان هەبێت و ناهێڵین.”

ترەمپ لەبارەی ئەگەری ئەوەی ئاخۆ ئێران ئێستا خاوەنی چەکی ئەتۆمییە، وتی: نەخێر خاوەنی چەکی ئەتۆمی نین، ئەگەر چەکی ئەتۆمییان هەبوایە، ئیستا بە گەورەم بانگم دەکردن.

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دانوستان و رێککەوتنی لەگەڵ تاران ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان نازانن ئێستا قسە لەگەڵ کێ بکەن چونکە زۆربەی سەرکردەکانیان نەماون، بەڵام ئەوە وردەکاری بچوکە و چارەسەر دەبێت.