پارێزگای هەولێر:

80%ـی کارەکانی نەخۆشخانەی شێرپەنجەی هەولێر تەواو بووە

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، 80%ـی کارەکانی نەخۆشخانەی شێرپەنجەی هەولێر تەواوبووە و پڕۆژەکە چووەتە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردن.

پارێزگای هەولێر دەڵێت، نەخۆشخانە 150 قەرەوێڵەییەکە بەشێوازێکی هاوچەرخ دیزاینکراوە و توانای پێشوازیکردنی لە نزیکەی هەزار نەخۆش لە رۆژێکدا هەیە.

ئەوەش هاتووە، نەخۆشخانەکە ئامێر و پێداویستییە پزیشکییە پێشکەوتووەکان و خزمەتگوزارییەکانی چارەسەری کیمیایی، تیشکی، سەنتەری تیشکی لیناک و فریاکەوتن لەخۆدەگرێت.

لە ئەیلولی ساڵی 2024 بەردی بناغەی نەخۆشخانەکە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە دانرا کە لەسەر رووبەری 30 هەزار مەتر دووجا بە تێچووی 165 ملیار دینار دروست کراوە.