نرخی نەوت زیاتر دابەزی
بەرز بووەتەوە
نرخى نەوت لەسەروو 101 دۆلارەوەیە
964+
وریا فەتاح
بەپێی دوایین ئامارەکانی پێنوێنی بازاڕی وزە، نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و مامەڵەکانی بە بەرزبوونەوە دەستپێکرد.
بەپێى داتاى نرخەکان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى خاوى برێنت یەک بەرمیلى بە 101.06 دۆلار مامەڵەى پێوى دەکرێت، ئەمەش بەرزبوونەوەیەکی تۆمارکردووە بە بڕی 1.02 دۆلار، کە دەکاتە رێژەی1.01%.
هاوکات نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى تەکساس گەیشتە 90.18 دۆلار، بەمەش بە بڕى 0.74 دۆلار بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە کە دەکاتە 0.83%.
چەند رۆژێکە گرژییەکانى ناوچەکە بەتایبەت لە گەرووى هورمز و گەرووى بابلمندب کە لە چنکى حوسییەکان دەرهێندرا. کاریگەرى لەسەر بازاڕى نەوت دروستکردووە.