پۆلیسی هەولێر: رێکاری توند بەرامبەر هەڵگرانی چەک دەگیرێتە بەر
964+
پەری ساڵح
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی گرژییەکی شەوەی رابردووی قەزای خەبات بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوا بە دوای رووداوەکە هێزەکانیان توانیویانە بە خێرایی دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن.
بەپێی ڕوونکردنەوەکەی پۆلیس، شەوی رابردوو لە قەزای خەبات کێشە لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و چەک تێیدا بەکارهاتووە، بۆ ئەم مەبەستەش دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرايەتی ئاسایشی هەولێر و هێزەکانی زێرەڤانی گەیشتنە شوێنی ەووداوەکە و دۆخەکەیان بە تەواوی کۆنترۆڵ کرد.
لەم چوارچێوەیەدا، پۆلیسی هەولێر هۆشدارییەکی توند دەدات و جەخت دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت چەک بەکاربهێنرێت و لێپێچینەوە و رێکاری توند لە چوارچێوەی یاسادا بەرامبەر هەر کەس و سەرپێچیکارێک دەگیرێتە بەر کە ببێتە هۆی دروستکردنی پشێوی و تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە.