"هەندێ شوێن تاوەباران دەبێت"

کەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بارانبارین بەشێوازی جیاواز دەستپێدەکاتەوە.

کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ هەیینی بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ بەشێوەی پچڕ پچر دەستپێبکات و دواتر کارییگەرییەکەی درێژببێتەوە بۆ ئیدارەی سۆران، راپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.

کەشناسی باس لەوە دەکات، هەندێک کات باران بارین بە شێوەی تاوەباران و هەورە بروسکە دەبێت.

بۆ سبەی شەممەش کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور بێت، ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری هەیە.